هەناردەکردنی هێلکە قەدەغەکرا


وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی ناردنە دەرەوەی هێلکە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان.

ژیان_ سلێمانی: لە نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆدا کە ئاراستەی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان کراوە تێیدا هاتووە"لەسەر داواكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و رەزامەندی وەزیری ناوخۆ، تكایە كاری پێویست ئەنجامبدەن بە قەدەغەكردنی هەناردەكردنی هێلكە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان".

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی هێلکە لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە و نرخی یەک تەبەق هێلکە بە پێنج هەزار و ٥٠٠ دینارە.