مەلا كرێكار رادەستی ئیتاڵیا كراو رەوانەی زیندانی تایبەتكرا


ئەمڕۆ  پێنج شەممە 26ی ئاداری 2020 میدیاكانی ئیتاڵیا ڕایانگەیاند، حكومەتی نەرویج مەلاكریكاریان ڕادەستی حكومەتی ئیتاڵیاكردوە وڕەوانەی زیندانی تایبەتكراوە.

ژیان_ئیتاڵیا: میدیاكانی ئیتاڵیا ئاماژەیان بەوە كردووە،ئەمڕۆ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی نەرویچ (فەرج ئەحمەد نەجمەدین) ناسراو بە مەلا كرێكاری رادەستی هێزی كارابینێری ئیتاڵیا كردووە.

ناوبراو سزای زیندانیكردنی بەسەردا دراوە، بە تۆمەتی تێكەڵی بەداعش وتێكەڵبوونی بە كاری تێرۆریستی نێودەڵەتی.

بەیانی ئەمڕۆ لەڕێی فڕۆكەخانەی (فیومیچینۆی) رۆماوە رادەستكردنەكە ئەنجامدراوە و براوە بۆ زیندانیكردنی تایبەت.

پێشتر حكومەتی نەرویج چەند جارێك هەوڵیداوە، مەلاكرێكار لەوڵاتەكەی دووربخاتەوە، بەڵام مەلا كرێكار رەتیدەكردەوە ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵێت وجارێكی دیكە بۆ عێراق بگەڕێتەوە