٢٠ سەربازی ناتۆ تووشی كۆرۆنا بوون


ئەمڕۆ پێنج شەممە 26ی ئاداری 2020 هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی  ناتۆ رایگەیاند، ٢٠ سەربازی هاوپەیمانێتیەكە لەوڵاتی لیتوانیا تووشی كۆرۆنا بوون. 

ژیان_نێودەوڵەتی: وتەبێژی كەتیبەی هێزی پیادەی هاوپەیمانی ناتۆ لەلیتوانیا گواستوویەتیەوە، ١٠ سەربازی ناو كەتیبەكە تووشی كۆرۆنا بوون و پشكنینی پشتڕاستكراوەیان گەڕاوەتەوە،چەندحاڵەتێكی دیكەی توشبوونیش هەیە كەكۆی گشتی دەگاتە ٢٠كەس. 

وتەبێژەكە راشیگەیاندووە، دوو لە سەربازە توشبووەكان هۆڵەندین و گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان، بەڵام ناسنامەی سەربازە توشبووەكانی دیكەی ئاشكرا نەكردووە.