دەزگای مرۆیی مام هاوكاری پزیشكی گەیاندە كەركوك


دەزگای مرۆیی مام بەڕێك لە كەرەستەو پێداویستی پزیشكی بۆ خۆپاراستن گەیاندە شاری كەركوك و لەلایەن پارێزگار و بەڕێوەبەری تەندروستی شارەكە داوای هاوكاری زیاتركردنی شارەكەیان لە دەزگاكە كرد.  

ژیان- كەركوك: لە چوارچێوەی هەڵمەتی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمڕۆ ۲٦ـ۳ـ۲٠۲٠ تیمەكانی دەزگای مرۆیی مام لە شاری كەركوك وبەئامادەبوونی پارێزگاری كەركوك وبەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی و ژمارەیەك بەرپرسی ئیداری كەركوك، بڕێك لە هاوكاری پزیشكیان گەیاندە شارەكە. 

راكان جبوری، پارێزگاری كەركوك و كەریم وەلی، بەڕێوەبەری تەندروستی ستیاشی هەوڵەكانی دەزگای مرۆیی مام یان كرد بۆ پاڵپشتیكردنی ئیدارەی شارەكە لەم قەیرانەدا. 

ئەو بەرپرسانەی شارەكە دوای قبوڵكردنی هاوكاریەكانی ئەو دەزگایە، داوایان كرد ئەو دەزگایە بەردەوام بێت ئەنجامدانی پرۆژەی مرۆیی و خزمەتگوزاری بەشارەكە. 

ئەوەش دوای ئەو هەڵمەتەی دەزگاكە هات كە لە چەند شار و شارۆچكە و ناوچەیەكیتری هەرێمی كوردستان ئەو كەرەستە خۆپارێزیانەیان دابەش كرد.