كەسێكی دیكە لە كەركووك تووشی كۆرۆنا بوو


ئەمڕۆ پێنج شەممە 26ی ئاداری 2020 بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركووك ئاشكرای كرد، كەسێكی دیكە لەو شارە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

ژیان_كەركوك: دكتۆر سەباح نامیق، بەڕێوەری بەشی تەندروستی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركووك ئاماژەی بەوەكردووە، تووشبووەكە پیاوە و تەمەنی 74 ساڵە و خەڵكی شارەدێی لەیلانە.

تائێستا لەكەركووك 9 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و لەنێویاندا 6 كەس بەتەواوی چاكبوونەتەوە ورەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە و حاڵەتێكی مردن هەیە.