ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە نیوملیۆن نزیکدەبێتەوە


بەپێی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی رێکخراوی تەندروستی جیهانی سات لە دوای سات لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاویدەکاتەوە، تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە نیوملیۆن کەس نزیکبووەتەوە لە جیهان.

ژیان_ئاژانسەکان: تاوەکو پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، 487 هەزار و 648 کەس لە سەرتاسەری جیهان تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 22 هەزار و 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و ئەوانەش کە چارەسەرکراون و نەخۆشانەیان جێهێشتووە 117هەزار و 749 کەسە.

ئەمڕۆ 27 ئادار، رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە نوێترین راگەێندراویدا هۆشداریدا لەوێ ئەمریکا ببێتە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ناسراو بە کۆڤید 19، مانگی 12 ساڵی رابردوو لە شاری وهانی چین سەریهەڵدا و دواتر پەڕییەوە بۆ ئێران و وڵاتانی ئەوروپا و ئێستاش لە ئەمریکا بەخێرایی تەشەنەدەکات.