وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی سەرجەم مووچەخۆرانی راگەیاند


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی راگەیاند.

ژیان_سلێمانی: بە پێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی یەکشەممەوە ٩٢ی ئاداری ٢٠٢٠ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ دەستپێدەکاتەوە و تاوەکو ٩ی نیسان مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بڕی ٤٥٣ ملیار دیناری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدادەوە گەیشتە هەولێر، بەوەش دابەشکردنی خشتەی مووجەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەندرا.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ٩ی ئاداری ٢٠٢٠، دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردووی فەرمانبەران، تاوەکو ئێستا مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و پێشمەرگەی دابەشکردووە.

پێشتریش ئاوات شیخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ قەدەغەی هاتوچۆ گەڕاندەوە و دەیوەت هەندێک پەرلەمانتاری یەکێتی دەنگیان لە دۆخەکە هێنا ئەگەر نا مووچە ئامادەیە، بەڵام ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٠، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەت رایگەیاند چاوەڕوانی پارەکەی بەغداد دەکەین بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پشت دەبەستێت بە ٣١٧ ملیار دیناری ناوخۆ و ٤٥٢ ملیار دیناری حکومەتی عێراق کە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی دەنێرێت