تەندروستی سلێمانی: 12 تووشبووی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە


بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، 12 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بونەتەوە .

ژیان_سلێمانی: د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرایشی كرد، 12 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا،دوای وەرگرتنی چارەسەری  چاكبوونەتەوە وگەڕێندرانەوە ماڵەكانیان.

بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی،دەشڵێت،ژمارەی ئەو كەسانەی چاك بوونەتەوە 39 كەسن و دوای وەرگرتنی چارەسەری گەڕاونەتەوە ماڵەكانیان و ڕۆژ بەڕۆژ  ژمارەی ئەو كەسانەی چاكدەبنەوە لە زیاد بوندایە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی، لە هەرێمی كوردستان (١٠٣) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (39) نەخۆش بەتەواوی چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.2 گیان لەدەستدانیش تۆمار كراون.