تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لەسلێمانی تۆماركرا


وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كەسێكی دیكە لە سلێمانی تووشی كۆرۆنا بووە.

ژیان_سلێمانی: ئەمڕۆ پێنج شەممە 26ی ئاداری 2020 وەزارەتی تەندروستی تووشبوویەكی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند و بەمەش كۆی گشتیی تووشبووان بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 104 كەس.

لە راگەیێندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان هاتووە، لە بەردەوامیی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە شاری سلێمانی دەستنیشانكرا كە ئافرەتێكی تەمەن 56 ساڵە و خێزانی تووشبوویەكی پێشووە.