کاریگەری جگەرەی ئەلکترۆنی لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا


 ناوەندەکانی کۆنترۆڵکردنی نەخوشییەکان و پارێزگاریکردن لە بەیاننامە نوێیەکاندا هۆشداریدەدەن لەوەی کۆرۆنا زیاتر گەنجان پێی کاریگەرتر دەبن، بە تایبەت ئەوانەی جگرەی ئەلکترۆنی دەکێشن.

ژیان_ تەندروستی: وێب سایتی ئەی بی سی نیوزی ئەمریکی، بڵاویکردووەتەوە، یەک لە سەر سێی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو نەخۆشانەی تەمەنییان لە خوار 45 ساڵەوەیە و لە هەر پێنج کەسێک یەکێکیان دەبێت بخرێتە ژێر چاودێری تەندروستی وردەوە.

وێب سایتەکە بڵاویکردووەتەوە، زاناکان لە لێکۆڵینەوەی ئەوەدان بزانن هۆکار چییە گەنجان ئەوەندە زیاتر توشی کۆرۆنا دەبن، لە بەرامبەردا چەندین پسپۆڕ دەڵێن جگەرە ئەلیکترۆنییەکان لەوانەیە باردۆخی گەنجان خراپتر بکات.

لە هەواڵەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە نێوان چوار هەرزەکاردا یەکێکییان جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکێشێت و لە ئەمریکا جگەرەی ئەلیکترۆنی زۆر بەربڵاوە و یەکێکە لە ئامێرە خۆشەویستەکان لای گەنجان.

هاوکات پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن، مەترسی زیاتر لە توشبوونیان بە کۆرۆنا زیاترە وەک لەوانەی نایکێشن
دکتۆر ئالوک باتێل، پزیشک لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ئەمریکا دەڵێت، ئەوانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکێشن، خۆیان دەخەنە ناو (گروپە مەترسیدارەکە) ی تووشبووان بە کۆرۆنا.

سەرباری ئەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەبێتە هۆی تێکدانی سییەکان و بڕێکی زۆر لە نیکۆتینی ژەهراوی تێدایە، کە دەبنە هۆی خراپکردنی سیستمی بەرگری لەش و دڵ و سوڕی خوێن.