هونەرمەندانی كورد بۆ پشتیوانی سروودێكی ئیتاڵی دەڵێنەوە


نزیكەی 50 هونەرمەندی كورد بە وتنەوەی سوردێكی تایبەت بە ئیتاڵیەكان پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵكی ئیتاڵیا دەربڕی و لەگەڵ وتنەوەی سرودەكەدا دەڵێن "ئێمە هەموومان پێكەوەین". 

ژیان- هونەر: بەهۆی زۆری قوربانیانی كۆرۆنا لە ئیتاڵیا نزیكەی 50 هونەرمەندی كورد لە ماڵەكانی خۆیانەوە بەشێوەیەكی جیاواز پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵكی ئیتاڵیا دەربری و سروودی شۆڕشگێڕەكانی ئیتاڵیا (بێلا چاو)دەڵێنەوە.  

لەناو ئەو هونەرمەندانەدا هەریەكە لە ، مەردان زراف، مەزڵووم ڕەوشەن، خەلیل غەمگین، حەسەن شەریف، ئایفەر دوزداش، دیار دەرسیم، مەمۆ گول، سەید خان، دلۆڤان، ڕۆتیندا، دەنیز دەمان، بەرفین مامە دوگار، هۆزان ئایدن، فاروق كەمانگەر، ئازاد، سەرحەد، هێژا دەبیندرێن. 

ئەو هونەرمەندانە هەر یەك لە ماڵەكانی خۆیاندا و بە وتنەوەی ئەو سروودە نەتەوەییە، لەگەڵ ژمارەیەك هونەرمەندی موزیك ژەن كارەكەیان ئەنجامداوە. 


سروودەكە: