ئیبراهیم غەریب گۆرانییەک بۆ کۆرۆنا دەڵێت


هونەرمەند ئیبراهیم غەریب، گۆرانییەکى بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا گوتووە کە هاوکات خۆی ئامێری گیتارى لەگەڵدا دەژەنێت و هونەرمەندى موزیسیان (میران لەتیف)یش بە ئامێری پیانۆ بەشداری تێداکردووە.

ژیان_هونەری: دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە جیهاندا بڵاوبوویەوە و کوردستانیشی گرتووەتەوە، هونەرمەندانى کوردیش وەک زۆرینەى هونەرمەندانى دونیا بەرهەمى هونەرى تایبەت بەم دۆخەى ئێستاى جیهان ئەنجامدەدەن و بە جۆری جیاواز پێشکەشی هەوادارانیانی دەکەن.