ژیان زانیاری لەسەر دەرمانە زەردەکەی قەرەداغ دەخاتەڕوو


ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو دەرمانە زەردەی لە قەزای شارەزوور و قەرەداغ بڵاوبووەتەوە لە دوانەئۆکسیدی سلیکۆن و ئۆکسیدی کالیسیۆم پێکهاتووە.

ژیان_ سلێمانی: رەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، ئەنجامی پشکنینی دەرمانە ڕژاوەکەی قەزای شارەزوور و قەرەداغ دەرچوو، بەپێی ئەنجامی پشکنینەکە کە لە مەرزی باشماخ ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە پاودەرەکەی پێکهاتووە لە دوانەئۆکسیدی سلیکۆن و ئۆکسیدی کالیسیۆم.

سەبارەت بە زیانەکانی ئەو دەرمانە، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی: لە شارەزایانی بواری کیمیایان پرسیوە پێیان راگەیاندوون، ئەو دەرمانە زەردە هیچ زەرەرو زیانێکی ئەوتۆی بۆسەر تەندروستی هاووڵاتیان و مەڕوماڵات نییە، بەڵکو ئەم پێکهاتانە خۆی لەسروشتدا هەیە و جێگەی مەترسی نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام ئەوەی جێگەی تێبینیە، تاوەکو ئێستا سەرچاوەی ڕشتن و بڵاوبوونەوەی ئەم دەرمانە دیارنییە.