هەواڵێکی ناخۆش لە چینەوە


وتەبێژی كۆمسیۆنی تەندروستی  نیشتیمانی چین، بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، خۆیان ئامادەکردووە بۆ شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا.

ژیان_ئاژانسەکان: شو بیژانگ، وتەبێژی كۆمسیۆنی تەندروستی  نیشتیمانی چین لە کاتێکدا ئەو هەواڵە ناخۆشە بە جیهان و هاووڵاتییانی وڵاتەکەی رادەگەیەنێ، ئەمرۆ لەشاری وهان، پێکدادان لە نێوان بەشێک لە دانیشتوانی شارەکە و پۆلیس روویدا، چونکە خەڵک نیگەران بوون لەوەی کە پۆلیس ئامادە نەبوو، هاتوچۆکردن بگەڕێتەو دۆخی پێش پەیدابوونی کۆرۆنا.

وتەبێژی تەندروستی نیشتمانی چین، ئاماژەی بە ژمارەیەکی زۆر لەو چینییانە کردووە لە وڵاتانی دەرەوە گەڕاونەتەوە و هەڵگری ڤایرۆسەکەن، ئەوەش وادەکات لە رۆژانی داهاتوو، شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وڵاتەکە بخاتەوە دۆخێکی پەرێشانکەر.

یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەشاری ووهانی چینەوە دەرکەوت و بەرێژایی زیاتر لەسێ مانگ، هەموو جوڵە و بزاوتێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئیداریی وەستاند و زیاتر لە 80 هەزار کەس، تووشبوون وێڕای گیانلەدەستدانی زیاتر لەسێ هەزار کەس.