کشانەوەی ئەمریکا سەری لە هاوڕێ تارانییەکانی عێراق شێواندووە


ئەوەی چەند مانگێک لەوەوبەر لایەنە شیعەکانی نزیک لە ئێران خۆپیشاندانیان بۆ دەکرد و لە پەرلەمان بڕیاریان بۆ دەردەکرد، ئێستا ئەریکا خۆی جێبەجێیدەکات. بەڵام  لەجیاتی ئەوەی دڵخۆشیان بکات، دڵەڕاوکێ و نیگەرانییەکی زۆری بۆ دروستکردوون.

ژیان_بەغداد: ئەوەی چەند مانگێک لەوەوبەر لایەنە شیعەکانی نزیک لە ئێران خۆپیشاندانیان بۆ دەکرد و لە پەرلەمان بڕیاریان بۆ دەردەکرد، ئێستا ئەریکا خۆی جێبەجێیدەکات. بەڵام  لەجیاتی ئەوەی دڵخۆشیان بکات، دڵەڕاوکێ و نیگەرانییەکی زۆری بۆ دروستکردوون.

لایەنە شیعەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق، بەتایبەتی  ئەوانەی گرووپ و میلیشیای چەکداریان هەیە، لەو باوەڕەدان کشانەوەی ئەمریکییەکان لەبەشێک لە سەربازگەکان و رادەستکردنەوەیان بە سوپای عێراق، بە مانای ئامادەکاریی دێت بۆ ئەوەی تووندتر لە هەرجارێک تێیانبسرەوێنێ.

بەپێی زانیارییەکانی (تۆڕی هەواڵی ژیان)، لە چەند کاتژمێری رابردوو لەبەغدا، بەشێک لەسەرکردە شیعەکان بە ئامادەبوونی بەرپرسێکی ئێرانی کۆبوونەتەوە و تاوتوێی بڕیاری کشانەوەی ئەمریکییەکانیان کردووە. لەو کۆبوونەوەیەیدا، بە ئەنجامێک نەگەیشتوون تەنانەت بۆ دەرکردنی راگەیێندراوێکی هاوبەش.

دوێنێ رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی سەربازی ئەمریکی، رایگەیاندووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات بۆ وەشاندنی گورزێکی کەمەرشکێن لەو لایەنە شیعە عێراقییانەی وەک هاوکاری ئێران هەڵسوکەوت دەکەن.

ئەمڕۆ ئەمریکییەکان لە چوارچێوەی رادەستکردنەوەی سەربازگە و مۆڵگەکانیان، سەربازگەی (کەی وەن)یان لە کەرکووک رادەستی سوپای عێراق کردەوە. کە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە هێرشی کرایە سەر و چەندسەربازێکی ئەمریکی و بەریتانی کوژران و برینداربوون. دواتریش ئەمریکییەکان وەک تۆڵەکردنەوە، حزبوڵڵای عێراقیان  بۆردوومانکرد.

چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا رۆژنامه‌ی(جه‌ریده‌ی)ی كوه‌یتی بڵاویكرده‌وه‌، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێران زانیاری هه‌واڵگرییان پێگه‌یشتووه‌ كه‌ ئه‌مریكییه‌كان هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ به‌غداد ئاگاداركردووەته‌وه‌ ئەوان بێهیوابوون لەوەی لەرێگای کۆمەڵگەی مەدەنییەوە هەژموونی ئێران لە عێراق نەهێڵن، ئەو شەڕە بەبێ جووڵەی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە واشنتن، ئاسان نییە.

 هەر ئەو کشانەوە بێدەنگە،لایەنە شیعەکانی تەواو ترساندووە و ناتوانن خوێندنەوەیەکی ئەرێنی بۆ بکەن. تەنانەت خۆیان ئامادەکردووە بە گورزێکی بەهێز و دەستوەشاندنێکی لە ناکاو.