هەولێر؛ بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری جەستە شەربەت دەدرێتە تووشبووانی کۆرۆنا


تەندروستی هەولێر بە مەبەستی بەرزکردنەوەی بەرگری لەشی نەخۆشەکان شەربەتی (پرتەقاڵ و لیمۆ) دەداتە تووشبووانی کۆرۆنا.

ژیان_هەولێر: تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەسەر ڕاسپاردەی (دلۆڤان محمد)، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بڕیاردرا بە دابینکردنی شەربەتی سروشتی کە پێک هاتووەلە (پڕتەقال و لیمۆ) کە لە ڕووی زانستیەوە ڤیتامین( C ) تێدایە.

تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژێکدا  بۆ دووجار لە بەیانیان و ئێواران بۆ ئەو نەخۆشانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنان لە نەخۆشخانەکانی پێشمەرگە و ئیماراتی خەوێندراون، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە توووشبووان لە ژێر چاودێری پزیشکی دان و بۆ زووتر چاکبوونەوەی خێرایان".

لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا ١٥٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.