۲۸۰ کارمەندی کێڵگەی کۆرومۆر ماوەی کەرەنتینیان تەواو کرد


لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، ۲۸۰ کارمەندی کێڵگەی کۆرومۆر ماوەی کەرەنتینیان تەواوکرد.

ژیان_چەمچەماڵ: لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٠، کارمەندانی کێڵگەی غازی کۆرومۆر ماوەی کەرەنتینکردنیان لە کێڵگەکە تەواو کرد کە ١٨ ڕۆژ بوو.

دەشڵێت" کەرەنتینکردنی ۲۸۰ کارمەندی کێڵگەکە دوای ئەوە هات کە سێ کارمەندی کێڵگەکە گومانی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لێ دەکرا، بە هۆیەوە ماوەی ١٨ ڕۆژ تەواوی کارمەندان کەرەنتین کران و نەهێڵرا هیچ کارمەندێک بگەڕێتەوە ناو خێزانەکانیان".

لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ پشکنین بۆ کارمەندەكانيان کراوە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەنین و کارمەندانی کێڵگەکەش ئامادەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.