پەروەردەی عێراق بڕیاریدا سەرجەم قوتابیانی نۆ و دوازدە بەشداری تاقیكردنەوەكان بكەن


ئەمڕۆ دووشەممە30ئاداری 2020، وەزیری پەروەردەی حكومەتی عێراق، بڕیاریدا بە بەشداریپێكردنی سەرجەم قوتابیانی نۆیی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ.

ژیان_بەغداد: بەپێی بڕیاری وەزیری پەروەردەی عێراق و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بەنوسراوێك ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیكردنەوەكانی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە كە سەرجەم قوتابیانی نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی بەشداری تاقیكردنەوەكانی سەری ساڵ بكەن.

بەنوسراوی 4482ی وەزراەت و بە واژۆی  د.سها خەلیل، وەزیری پەروەردەی عێراق، بڕیاردراوە كە تاقیكردنەوەكانی(2019_2020)سەرجەم خوێندكاران بەشداری تاقیكردنەوەكانی سەری ساڵ دەكەن۰