نیشانەكان بۆ چینییەكان باسبكەن


فڕۆكە چینییەكان هیچ كاتێك بەقەدەر ئێستا خاوەن هەیبەت و رێزلێگیراو نەبوون. ئێستا رۆژی ئەوەیە جیهان گوێ بگرێ  چینییەكان قسەبكەن.

ژیان- ئاژانسەكان: ماڵپەڕی سكای نیوز، بڵاویكردەوە، تیمێكی پزیشكی  پسپۆڕی چینی گەیشتنە لەندەن، بۆئەوەی لە ئەزموونی سەركەوتووانەی خۆیان بەشی بەریتانییەكان بدەن كە ئێستا سەرۆكوەزیرانی وڵاتەكەشیان لە نەخۆشخانەیە.

تاوەكو مانگێك لەوەوبەر،  چین سەرچاوەی ئەو بەڵایە بوو كە ئێستا جیهان پێیەوە گیرۆدەبووە، بەڵام ئەمڕۆ شاندە پزیشكییەكانی چین، فریادڕەس و میوانی خوێنشیرینی وڵاتانن. تەنانەت پزیشكانی چینی لەعێراق و هەرێمی كوردستانیش  سەرقاڵی راهێنانی پزیشكانن بۆ شەڕی كۆرۆنا.

بەپێی هەواڵەكەیسكای نیوز، تیمەكە لە 15 پزیشك پێكهاتوون و لەناوچەی شاندونغی چینەوە چوون.

بەریتانیا یەكێكە لەو وڵاتە ئەوروپیانەی بەهۆی كەمی ژمارەی قەرەوێڵەی نەخۆش و ئامێری هەناسەدانی دەستكرد، كۆرۆنا خراپ دەستی لێدەوەشێنێ و هەزار و 415 كەس مردوون لە  و لە بیستوچوار كاتژمێری رابردووش، 186كەس گیانیان لەدەستداوە.