كۆمپانیایەكی هەرێم بڕێك پارەی زۆر دەداتە عێراق و هەرێم


كۆمپانیایەكی هەرێمی كوردستان بڕێك پارەی زۆر بۆ رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا دەداتە هەریەكە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغداد. 

ژیان - سلێمانی: كۆمپانیای ئاسیاسێڵ 750 ملیۆن دینار بۆ حكومەتی عێراق و 500 ھەزار دۆلار بۆ حكومەتی ھەرێمی كوردستان تەرخاندەكات. بەپێی راگەیەنراوی كۆمپانیاكە، بۆ بەدەنگەوەچوون و پشتگیریكردنی ھەوڵەكانی رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەو كارەی كردووە.

فاروق مەلا مستەفا، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ، ڕایگەیاند "ئێمە بەدەنگ بانگەوازی فریاگوزارییەكەوە چووین و بڕیارماندا كە بڕی 750ملیۆن دیناری عێراقی تەرخان بكەین بۆ بۆ حكومەتی ناوەندی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، بەردەوامیش ئامادەین پشتیوانی خەڵكی وڵاتەكەمان بین بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە".

سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسیا ئەوەشی ئاشكرا كرد " ھاوكات بڕی 500 ھەزار دۆلارمان تەرخان كردووە بۆ حكومەتی ھەرێمی كورستان بۆ ھەمان مەبەست".

ئەو كارەی كۆمپانیاكە هاوكاتە لەگەڵ ئەوە كۆمپانیای زین كە كۆمپانیای پەیوەندیەكانە لە عێراق بە هەمانشێوەی ئاسیا سێڵ بڕی 750 ملیۆن دیناری تەرخان كردووە بۆ ئەومەبەستە.