كەسێكیتر لە هەولێر توشی كۆرۆنا بوو


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بەیانی ئەمڕۆ توشبوونی كەسێکیتری بە كۆرۆنا لە شاری هەولێر راگەیاند و بەوەش كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 162 كەس. 

ژیان- هەولێر: ئەو وەزارەتە بەیانی ئەمڕۆ ئاشكرای كرد "لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێردەستنیشانكرا، كە ئافرەتێكی تەمەن 22 ساڵە و بەركەوتووی تووشبووەكەی ناحیەی خەلیفانە".

بە گوێرەی ئامارەكانی ئەو وەزارەتە تاكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان 162كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە 2 كەسیان دوای توشبوون بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و 56 كەسیش چاكبونەتەوە.