حزبوڵڵای عێراقی جارێكیتر هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات


گروپی كەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، هەڕەشەی رووبەڕووبونەوەی سەربازی دەكات لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا  چۆڵكردنی بنكە سەر بازیەكانی ئەمریكاش بە پیلانێكی نوێ دەزانن.

ژیان- بەغداد: محەمەد موحیی، وتەبێژی گرووپی چەكدارانی كەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، لەبارەی چۆڵكردنی بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند "جووڵەی ئەم دواییەی هێزەكانی ئەمەریكا گوماناوین، ئەگەر بە تەواوی عێراق جێنەهێڵن، ئەوا رووبەڕوویان دەبینەوە".

ناوبراو ئەوەشیرونكردەوە "هەنگاوەكانی ئەم دواییەی ئەمەریكا لە عێراق، چۆڵكردنی بنكە سەربازییەكان نییە، بەڵكو جارێكی دیكە بڵاوكردنەوەی هێزەكانە و ئامانجی دیاریكراویان هەیە". 

ئەو قسانەش دوای ئەوەهات كەلە دوێنێوە دەنگۆی جێگیر كردنی سیستەمی بەرگری پاتریۆت لە عێراق هەیە بۆ هێزە ئەمریكیەكان و باس لە بونی پلانی هێرش بۆسەر گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێرانیش بەشێوەیەكی چڕ لە ناوەندە میدیاییەكانی نزیك لە ئەمریكاوە باسی لێوە دەكرێت.