جیهان؛ نزیکەی 38 هەزار کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە


بەپێی ئامارە تەندروستییە جیهانیەکان، لە سەرەتایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا نزیکەی 38 هەزار کەس بە ڤایرۆسەکە  گیانیان لەدەستداوە و کۆی تووشبوانیش زیاتر لە 785 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

ژیان_جیهان: بەپێی ئامارە تەندروستیەکانی جیهان، زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوون لە وڵاتانی ئەوروپا تۆماردەکراوە، فەرەنسا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا پشکی شێریان لەو ئامارانە بەرکەوتووە.

 لە ئامارە جیهانیەکاندا هاتووە، تاوەکو ئەمڕۆ سێشەمە، 785 هەزار و 855 کەس لە جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە کۆی ئەو ژمارەیەش  37 هەزار و 826 کەس گیانیان لەدەستداوە، 165 هەزار و 659 کەس چاکبوونەتەوە.

 لەچین کە بەناوەندی بڵاووبوونەوەی ڤایرۆسەکە دادەنرێت، تاوەکو ئێستا  81518 کەس تووشبوو، لەکۆی ئەو ژمارەیەش   3305 کەسیان  گیانیان لەدەستداوە.
لە ئەمریکا ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 164 هەزار و 266 کەس، لەو ژمارەیە سێ هەزار و 170 کەس مردوو، لە ئیتاڵیا 110 هەزار و 739 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 11 هەزار و 591 کەس مردوون. لە ئیسپانیا 87 هەزار و 956 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 7 هەزارو 716 کەس مردوون، لە ئێرانیش 41495 تووشبوو، 2757 مردن تۆمارکراوون.

هەر بەپێی ئامارە جیهانییەکان، لە بەریتانیا 22،141 تووشبوو، 1408 مردن، ئەڵمانیا: 61913، تووشبوو، 583 مردن، لە فەرەنسا 44 هەزار و 550 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 3024 کەسیش مردوون.