رۆژانە خوێندكاران و مامۆستایان دوو ماسكیان پێ دەدرێت


پەیمانگەی شینیانگی تەكنەلۆژی چینی، لە هەوڵێَكیدا بۆ خۆپاراستنی خوێندكاران و مامۆستایانی وڵاتەكەی ماسك دروست دەكات و بێبەرامبەر دەیداتە خوێندكاران و مامۆستایان. 

ژیان- چین: لەگەڵ ئەوەی وا بڕیارە لە رۆژی 8ی نیسان سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە وهانی چین، ئەو پەیمانگەیە، بەهۆی مەرتسی جارێكیتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، بڕیاریداوە ماسك دابەش بكات بەسەر خوێندكاران و مامۆستاكاندا. 

ئەو پەیمانگەیە رۆژانە توانی بەرهەمهێنانی 60هەزار ماسكی سادەی هەیە، بۆیە بڕیاریداوە رۆژانە بۆ هەر خوێندكار و مامۆستایە دوو ماسكیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی وەك كەرەستەیەكی خۆپارێزی بەكاری بهێنن. 

ئێٍستا وڵاتی چین 4هەمین وڵاتی جیهانە لە زۆری توشبوانی ڤایرۆسەكە كۆی ژمارەی توشبوان 82 هەزار و 240كەسە، لەو ژمارەیەش 3هەزار و 309 كەس گیانیان لەدەستداوە و 76هەزار و 196 كەس چاك بونەتەوە.