کۆرۆناش خووە خراپەکەى بەچین تەرک نەکرد


بە وتەى بەرپرسانى ئەوروپا چین سەدان تۆن کەلوپەلى پزیشکى خراپى رەوانەى ئەوروپاکردووە، بەرپرسانى ئەوروپاش ئامادەنین بەکاریانبهێنن.

 ژیان_بى بى سى: ئیسپانیا و تورکیا و هۆڵەندا رەتیانکردەوە چەندین کەلوپەلى پزیشکى چینى بەکاربهێنن، چونکە پێیان وایە ئەو کەلوپەلانەى چین هەناردەى ئەو وڵاتەى کردووە لەڕووى پیشەسازییەوە "عەیبدارن" و بەکارهێنانیان باش نیە.

بەگوێرەى وتەى بەرپرسانى ئەو وڵاتانە، هەزاران دانە لەو کەلوپەلە پزیشکیانە کە پێکهاتوون لە کەلوپەلى پزیشکى لە ناویدا دەمامک هاوتانین بەو پێوەرانەى داوایانکردووە، تەنانەت هەندێکیان "لەڕووى پیشەسازییەوە عەیبدارن".

عەیبەى کاڵا چینیەکان چى بوو؟
وەزارەتى تەندروستى هۆڵەندا بڵاویکردەوە، ٦٠٠ هەزار دەمامکى چین-یان لە بەکارهێنان کشاندووەتەوە، ئەو دەمامکانە لە رۆژى ٢١ى ئادارى ئەمساڵ گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە، دواى تاقیکردنەوەیان دەرکەوتووە قەبارەى دەمامکەکان تەواونییە و هەواکێشەکەیان تەندروست نییە".

حکومەتى ئیسپانیا بەهەمانشێوە، هەواڵێکى بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لەگەڵ کۆمپانیایەکى چینى ڕووبەڕووى هەمان دیاردە بوونەتەوە، رایگەیاند: "ئەو کۆمپانیایەى دەمامکەکانى بە حکومەت فرۆشتووە مۆڵەتى پزیشکى نیە".

لەلایەکى دیکەوە تورکیاش بەهۆى خراپى کاڵاى چینیەوە و نیگەرانە، ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە بەشێک لەکەلوپەل و پێداویستى پزیشکییان لە چینەوە پێگەشتووە لە رووى تەندروستییەوە کەموکوڕییان هەیە".