چۆن بەرگری لەشمان بەهێز بکەین بەرامبەر کۆرۆنا


پزیشکێکی نەخۆشییە درمەکان باس لەو رێگایانە دەکات کە بتوانین بەرگری جەستەمان بەهێز بکەین بەرامبەر کۆرۆنا  و دە ڵێت" دڵنیابن زۆرمان کۆرۆناو هاوشێوەی کۆرۆنامان گرتووە چاکیشبوینەتەوە و سەردەکەوین".

ژیان_تەندروستی: دکتۆر عوسمان جمال، پسپۆری نەخۆشییە درمیەکان دەڵێت"باشترین رێگای پتەوکردنی بەرگری لەش کە زۆر گرنگە بۆ بەرنگاربوونەوەی هەموو نەخۆشییەک بەم رێگانەی لای خوارەوە:-

۱-خواردنی ڤیتامین سی بەتایبەت پرتەقاڵ رۆژانە
۲-وازهێنان لە خواردنی شەکر
۳-وازهێنان لە خواردنەوە گازییەکان
٤-وازهێنان لە خواردنەوە کحولییەکان
٥-رۆژوگرتن هەفتانە دوو رۆژ
٦-رۆژانە خواردنی سەوزە و میوە
۷-وەرزشی بەردەوام لانی کەم رۆژانە ۱٥خولەک
۸-خواردنی ڤیتامینەکان بە شێوەی شەربەت رۆژانە 
۹-دڵ خۆشی و پێکەنین ئاستی بەرگری زۆر بەرز دەکاتەوە
۱۰-وازهێنان لە جگەرە
۱۱-وازهێنان لە خواردنی قوتوکراو
۱۲-خەوتنی رێک وپێک
۱۳-رۆژانە هەڵمژینی ئاو بە لوت بۆ شۆردنەوەی گیرفانەکانی لوت
۱٤-لەکاتی دوبارەبونەوەی پژمین نابێت پژمەکە بگریت، پێویستە هەموو دەردراوە لینجاوییەکان دەربکرێت و نابێت قوت بدرێت، چونکە سەرەتای چوونە ژوورەوەی ڤایرۆسە
۱٥-خواردنی رۆژانە ئۆمیگا لەگەڵ سیر بەشێوەی حەب
۱٦-خواردنەوەی شیری مانگای فرێشی کوردی رۆژانە یەک پەرداخ زۆر گرنگە بۆ پتەوکردنی بەرگری لەش