کەسێکی دیکە لە کەرکووک تووشی کۆرۆنا بوو


تەندروستی کەرکووک تووشبوونی حاڵەتێکی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ژیان_کەرکووک: تەندروستی کەرکووک رایگەیاندووە، ئەمڕۆ 13 پشکنینیان ئەنجامداوە، لە نێویاندا دەرکەوتووە، کە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵان کە لەکۆی ئەو پشکنینانە تووشی کۆرۆنا بووە.

بە تۆمارکردنى ئەو حاڵەتە ژمارەى توشبووان لە پارێزگاى کەرکووک بۆ ١٢ حاڵەت بەرزبووەوە، تاوەکو ئێستاش یەک کەس لەو پارێزگایە گیانیلەدەستداوە و شەش توشبووش چاکبوونەتەوە.