بچووکترین کەس لە جیهاندا بە کۆرۆنا گیانیلەدەستدا


ئەو منداڵە دوو ساڵەى لەبەلجیکا تووشى کۆرۆنابوو و نازناوى بچوکترین تووشبووى هەڵگرتبوو، گیانیلەدەستدا.

ژیان_بەلجیکا: ئاژانسەکانی هەواڵ لە زاری بەرپرسانى بەلجیکاوە بڵاویانکردەوە، ئەو منداڵە لە نێوان ٧٠٠ کەس دیکەدا گیانیلەدەستداوە.

ئیمانۆئیل ئەندرییە، وتەبێژى سەنتەرى نیشتمانى قەیرانەکانى بەلجیکا وتى: "گیرۆدەى ساتێکى سۆزدارى قورسبووین، کۆمەڵگاى پزیشکى و زانستى بەلجیکا بەتەواوى نیگەران و بێتاقەتن، چونکە بیر لە خێزان و هاوڕێکانى دەکەینەوە، چۆن بەرگەى ئەو ڕووداوە دەگرن، ئەم دۆخە دەگمەنە زۆرینەى نیگەران کردووە". 

ئەو منداڵە تەمەن دوو ساڵە سێ ڕۆژ پێش ئێستا تاى گرتووە، دوای پشکنین دەرکەوت کە تووشی کۆرۆنا بووە، پزیشکەکان تەنها ئەوەندە زانیارییان داوە بە رایگشتى، باسى ئەوەیان نەکردووە ئایا کێشەى تەندروستى دیکەى هەبووە.

لەماوەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا لە بەلجیکا ٩٨ کەس بەهۆى کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە، بەوەش ڕێژەى مردن بووە ٧٠٥ کەس.