سامان عومەر بە جلی سەربازییەوە پەیامی بۆ هێزە ئەمنییەکان هەیە


هونەرمەندی گۆرانیبێژ سامان عومەر، لە گرتە ڤیدیۆیەکەوە و بەچەکەوە دەردەکەوێت و لە پەیامێکدا سوپاسی هێزە ئەمنییەکان دەکات.

ژیان_ئەستێرەکان: سامان عومەر، لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە، بە چەک و جلوبەرگی سەربازییەوە دەرکەوتووە، ئەمەش وەک رێزێک بۆ ماندونەناسی هێزە ئەمنییەکان.

لە ڤیدیۆکەدا سامان عومەر، سوپاسی هێزە ئەمنییەکان دەکات لەپای ماندووبونیان و خزمەتکردنیان بەهاووڵاتیان، کە بەهۆی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان  بەردەوام لە ئەرکدان، بەبێ گوێدانە سەرما و گەرما ئەرکەکانیان بە باشی جێبەجێ دەکەن.

سامان عومەر لەدایک بووی شاری سلێمانییە و لەساڵی ١٩٩٣ یەکەمین گۆرانی خۆی تۆمارکردووە، چەندین کلیپ و ئەلبوومی تایبەت بەخۆی هەیە.