پۆلیسی هەڵەبجە: بەهۆی دەستكاریكردنی تەقەمەنییەوە هاووڵاتیەك گیانیلەدەستدا


پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لەشاخی شرامی سەر بە شارۆچكەی بیارە لەپارێزگای هەڵەبجە هاووڵاتیەك بەهۆی دەستكاریكردنی تەقەمەنییەوە پێیدا دەتەقێتەوە و گیانیلەدەستدەدات.

ژیان_هەڵەبجە: رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجەبە(تۆڕی هەواڵی ژیان)ى راگەیاند، ئەو كەسە كارمەندی رێكخراوی "MAG"ـیە و دانیشتووی هەڵەبجەیە.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوە كرد، كەسێكی دیكەش لە رووداوەكەدا بریندار بووە كە تەمەنی 23 ساڵە و بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.
وتیشی لە ئێستادا، لەبنكەی پۆلیسی بیارە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.