راوێژکارێکی ئەمریکی بۆ ژیان: رشتنى غازى سارین ڕاست نییە


راوێژکارێکی حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا دەنگۆی رشتنی غازی سارین رەتدەکاتەوە و دەڵێت: ئەوە تەنها پڕوپاگەندەیەکە بۆ ترساندنی خەڵک و خراپی دۆخی ئەمنی و ئابووری بڵاوکراونەتەوە. 

ژیان_ ئەمریکا: زەردەشت بابان، ڕاوێژکار و شیکەرەوە لە حکومەتى فیدراڵى ئەمریکا بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، هەندێک ڕاپۆرتیان پێگەشتووە، لەعێراق و وڵاتانى دراوسێى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەتایبەت (ئەمریکاى باشور) کە گوایە کەسانێک لە وڵاتانى دراوسێوە هەستاون بە بڵاوکردنەوەى ئەو دەنگۆیانە بۆ ترساندنى خەڵک و خراپکردنى دۆخى ئەمنى و ئابورى".

دەشڵێت"سەرجەم ئەو قسانە دوورن لەڕاستیەوە، بۆ ترساندنی خەڵکە و بە هیچ جۆرێک شتێکی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە".

لە دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ پیادە و ئۆتۆمبێل و داخستنی نانەواخانە و مارکێت و ئەو شوێنانەی پەیوەستن بە خزمەتگوزاری هاووڵاتییانەوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر ،دەنگۆی رشتنی غازی سارین لە لایەن ئەمریکاوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکرایەوە ئەمەش ترسێکی زۆری لای هاووڵاتییان دروستکردووە.