نرخی نەوت جارێكیتر روو لە بەرزبوونەوەیە


بەهای نەوتی لە بازاڕەكانی جیهاندا روو لە بەرزبونەوەیە و و دواین نرخی بازاڕی جیهان نەوتی خاوی برێنت بە نزڤیكەی 35 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا كە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو نرخەكەی بەرزبووەتەوە. 

ژیان- ئابوری: ئەمڕۆ یەكشەممە 5ی نیسانی 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا 34 دۆلارو 83 سەنتە، لەبەرامبەردا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی 28دۆلار و 97 سەنتە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكنەكەوتنی روسیا و سعودیە لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، بەهای نەوت رووبەڕووی دابەزینێكی گەورە بوویەوە. 

بەڵام دوای گفتوگۆكانی نێوان هەریەكە لە سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆكانی رووسیا و سعودیە  لەبارەی دابەزینی نرخی نەوتەوە،  لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نرخەكەی جارێكیتر روو لە بەرزبوونەوەیە.