عادل عەبدولمەهدی: رەوشی عێراق لەبارەی كۆرۆناوە لە دراوسێكانی باشترە

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی كابەڕێكەری عێراق

سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق، هۆشداری دەدات لە بارەی دۆخی عێراق و پێیوایە وڵاتەكەی لەرووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنادا لە وڵاتانی دەوروبەری باشترە. 

ژیان- بەغداد: عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی كابەڕێكەری عێراق، رایگەیاند "دۆخی تەندروستی و قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق بەراورد بە وڵاتانی دیكە باشترە، وێرای ئەوەی كە عێراق رووبەڕووی چەندین كێشەی سیاسی و ئابووری و تیرۆر بووەتەوە".

 ناوبراو لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی نیشتمانی ئاسایشی عێراق دۆخی وڵاتەكەی و پێشهاتە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای گفتوگۆكرد و عەبدولمەهدی، هۆشداریداوە لە قۆستنەوەی دۆخەكە بۆ مەبەستی شڵەژاندن و ئاڵۆزتركردن.

ئەوە لە كاتێكدایە لە بڵاوبونەوەی كۆرۆنادا عێراق لە وڵاتانی دەوروبەری كەمتر تیایدا بڵاوبووەتەوە كە تەنها وڵاتی سوریا كەمتر لە عێراقی تیادا بڵاوبووەتەوە. 

لە ئێستادا بەگوێرەی دواین ئامارە فەرمیەكان عێراق 878كەسی توشبووی هەیە و 56كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و 259كەسیش چاكبوونەتەوە.