كچەگەورەكەی ئیبراهیم تاتڵیساس توشی كۆرۆنا بوو


كچە گەورەكەی هونەرمەندی تورك ئیبراهیم تاتڵیساس، تۆشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند و ئەوەش لە ناو خێزانی هونەرمەندە توركەكاندا یەكەم كەسە توشبونی خۆی رابگەیەنێت. 

ژیان- ئیستامبوڵ: دوای ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە توركیا بەشێوەیەكی خێرا زیاد دەكات (دیلان چیتەك)، كچە گەورەی هونەرمەندی دیاری توركیا (ئیبراهیم تاتڵیساس)، توشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند. 

ئەو كچەی ئیبراهیم لەهەژمماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند "ئەمرۆ پشكنینم ئەنجامدا، ئەنجامی پشكنینەكانم پۆزەتیڤ دەرچو، واتە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆڤید -19 بوم". 

ئەوەش لە كاتێكدایە تاكو ئێستا توركیا بە فەرمی توشبوونی 30هەزار و 217 كەسی بە ڤایرۆسەكە راگەیاندووە، لەو ژمارەیەش 649 كەس گیانیان لەدەستداوە.