هەڵوێست و هەردی سەلامی و دیاری مەحمود دوێتێك بۆ كۆرۆنا دەڵێن


ھەرسێ گۆرانیبێژ، ھەڵوێست محەمەد، دیاری مەحمود، ھەردی سەلامی نوێترین دوێتیان بە ناوی "ژیانەوە" بڵاوكردەوە و بەرهەمە تایبەتە بە خۆپاراستنی خەڵكی لە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا. 

ژیان- هونەری: ئەو بەرهەمە یەكەمین دوێتی ئەو سێ گۆرانیبێژەیە پێكەوە، پێشكەشی ھەمو كوردستانیان كردووە، چەندین كەسایەتی ناسراوی شاری سلێمانیش بەشداریان لە كلیپەكەدا كردووە.

دوێتی ژیانەوە، لە تێكستی یەحیا بەرزنجیە، كاری میوزیك و ئەڕێنجمێنتی لەلایەن توانا فەرەج بۆ كراوە، لە دەرھێنانی باھۆز نەسرەدینە.