شورای چین لە وەرزی بەهاردا


ژیان: 
دیواری چین درێژترین بنیادنراوی دیوارە لە مێژوودا كە درێژییەكەی دەگاتە نزیكەی (٦٤٠٠كم) ھەمووی بەدەست بنیات نراوە ، لەسەرەتایی سەدەی چوارەم پ.ز دەست كراوە بە دروستكردنی بەڵام تاسەدەی حەڤدەی زاینی ئەو دیوارە كاركردن تیایدا بەردەوام بووە و چینیەكان ئەم دیوارەیان بۆ پارێَزگاریكردن لە باكووری سنوورەكەیان دروستكردوە.

دیوارەكە لە باكوری چین لە نێوان كەناری رۆژ ئاوا و  باكوری ناوەڕاستی چین درێژ دەبێتەوە  كۆتاییەكەشی لە ڕۆژھەڵاتەوە دەكەوێتە (شنگها یگوان)، كە گوندێكە لە نزیك شاری (كینھوا نگداو). لە ڕۆژئاواش كۆتاییەكەی ئەكەوێتە نزیك گوندی (گیایوگوان )

بەرزایی دیوارەكەش ئەگاتە نزیكەی 7.5مەترە، پانیەكەشی لە7.5م لەبنكەوە لە كۆتاییكەیدا دەبێتە 6.4مەتر.  بەردو خشت و قوڕ و لیتە و چیمەنتوی قسڵ و خشتی ناو كوڕەو (هاڕاوەی برنج) لە دروستكردنی شوراكەدا بە كارهاتووە، ئەوەش بۆ ئەوەی بەرگەی كارەساتە سروشتیەكان بگرێت، هەر ئەوەش وایكردووە كە تا ئێستا دیوارەكە بە جوانی وەكو خۆی بمێنێتەوە.

لەكاتی دروستكردنیدا  ئیمپراتۆرێتی چین لە دروستكردنی شوراكەدا هەركەسێك توانای كاركردنی هەووبێت بە گەورەو بچووك و دەوڵەمەند و هەژار و خوێندەوار و نەخوێندەوارەوە  كاری پێكردووە. 

 لە هەموویشی سەیرتر ئەوەیە كە هەر كەسێ لە كاتی كار كردندا بمردایە (لە ناو شوراكەدا دەیان ناشت) بۆیە ئێستا بە (درێژترین گۆرستانی زەوی ناو دەبرێت). ئێستا یەكێكە لە حەوت سەرسورێنەرەكەی جیهان بووە بە شوێنكی سەرەنج راكێشی گەشتیارانی هەموو جیهان.