هونەرمەندێکى جیهانى بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا


بەهۆى تووشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆنا گۆرانیبێژی پۆپی فرەنسی (کریستۆف) لەتەمەنى 74 ساڵیدا گیانیلەدەستدا.

ژیان_فەرەنسا: رۆژنامەى گاردیانى بریتانى، بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ شەممە، 18ى نیسانى 2020، گۆرانیبێژی پۆپی فرەنسی (کریستۆف)، دواى مانگێک لە تووشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

تووشبوونى ئەم هونەرمەندە بە کۆرۆنا، لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەی پشتڕاست نەکرایەوە تا کاتى گیانلەدەستدانى.

کریستۆف لەساڵى 1945 لە پاریس لەدایک بووە، لە دواى ساڵى 1960 ناوبانگى دەرکردووە، بۆ ماوەى شەش ساڵ لەکارى هونەرى دوور کەوتووەتەوە، بەڵام بۆ جارێکى دیکە لە دواى ساڵى 1971 دووبارە دەستى بەکارە هونەریەکانى کردووەتەوە و خاوەنی چەندین ئەلبومی گۆرانییە.