بۆچی (فانگ بین)-ی بزنسمان له‌ "چین" سه‌رنگومكرا


ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری لوقمان غەفوور

چه‌ند ده‌نگێكی تۆقێنه‌ر له‌نیوه‌ شه‌ودا له‌ ده‌رگایان دا. له‌ده‌ره‌وه‌ دوو كه‌س كه‌ سه‌رتاپایان به‌ به‌دله‌یه‌كی شین داپۆشرابوو وتیان (فانگ بین)-ی بیزنسمان هاتووین تۆ به‌رین بۆ كۆره‌نتینه‌ كردن.

به‌ڵام فانگ كه‌ مرۆڤێكی توند و له‌سه‌ره‌تای چله‌كانی ته‌مه‌نیایه‌تی نه‌خۆش نییه‌ و ئه‌و دووكه‌سه‌ش له‌و دیوی ده‌رگای ئه‌پارتمانه‌كه‌وه‌ وه‌ستاون له‌شاری وۆهان، به‌ناوی تیمی پزیشكیه‌وه‌ هاتوون، هیچیان پزیشك نین. به‌ڵكو ئه‌وانه‌ ئه‌فسه‌ری پۆلیسی سه‌ر به‌حزبی شیوعی چین-ن و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رانگێزی وه‌ك كۆرۆنا ڤایرۆس به‌ربونه‌ گیانی ئه‌وانه‌ی راستی رووداوه‌كانی كۆرۆنا ڤایرۆس به‌ جیهان ده‌گه‌یه‌نن.

به‌پێی راپۆرتێكی بی بی سی تاوانه‌كه‌ی به‌رێز (فانگ) هه‌رئه‌وه‌نده‌یه‌ رۆژی 1ی شوبات-ی 2020 گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌ریده‌خات ژماره‌یه‌كی زۆری ته‌رمی مرددوان له‌ناو كیسه‌دا كه‌ڵه‌كه‌كه‌ كراون له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی وۆهان-ی كه‌رتی هێبی كه‌ به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. له‌وكاته‌دایه‌ كه‌ چین پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دبه‌ختی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوو 200 هه‌زار جار گرته‌كه‌ سه‌یر كرابوو به‌رله‌وه‌ی بسڕێته‌وه‌.

دواتر تیمێكی هێزه‌كانی پۆلیس خۆیان كرد به‌ ئه‌پارتمانه‌كه‌یدا و پێیان راگه‌یاند دواهه‌مین جاره‌ هیچ شتێك بڵاوكه‌یته‌وه‌ ده‌رباره‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ و ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌یدا، پاش 6 سه‌عات زیندانی كردن به‌ر له‌ خۆرهه‌ڵاتن ئازاد كرا.

هه‌روه‌ها زه‌ نیو یۆرك تایمز نووسیویه‌تی، 9ی شوبات (فانگ) گرته‌یه‌كی دیكه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ پۆلیس له‌ده‌رگاكه‌ی نه‌دا و مۆڵه‌تی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی لێوه‌رگرێت به‌ڵكو راسته‌وخۆ خۆیان كرد به‌ ئه‌پارتمانه‌كه‌یدا و بردیان بێ سه‌رو شوێنیان كرد.

(فانگ بین) كه‌سێكی جودا بوو، قوربانییه‌كی بێ ناونیشانه‌. له‌گه‌ڵ هه‌موو ترسێك به‌ڵام ده‌نگی توڕه‌یی له‌و شاره‌وه‌ به‌رزبووه‌ كه‌ شوێنی له‌دایك بوونی بوو، له‌هه‌مانكاتدا یه‌كێك له‌و سێ شاهیده‌ی كه‌ زۆر شتی ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڤید -19 ئه‌زانی و بێ سه‌رو شوێنه‌.

چاره‌نووسی نادیاره‌ چونكه‌ گروپه‌كانی مافی مرۆڤ پێیانوایه‌ له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تر له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا مردوون و به‌ر له‌ كوشتنیشیان له‌ژێر فشاردا نوسراویان پێ پڕكردونه‌ته‌وه‌ كه‌ دژی ده‌وڵه‌ت كاریان كردووه‌.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە