خانمە پێشکەشکارێکى کورد هاوسەرگیرىکرد


خانمە پێشکەشکاری کورد  (ئەژین ئازاد) ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێنا.
ژیان_سلێمانى:
ئەژین ئازاد خانمە پێشکەشکاری کورد لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی دوێنێ لەگەڵ میوزیک ژەنی کورد پێشەوا محەمەد ژیانی ھاوسەرگیری  پێکھێنا.وە.

ئەم خانمە پێشکەشکارە لە ستۆرى خۆى وێنەیەکی خۆی و ھاوسەرەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ژیانێکی نوێ لەگەڵ تۆیەکی ھەمیشە".

ئەژین لەدایکبووی شاری سلێمانییە و لە ماوەی ڕابردوودا لەچەند دەزگایەکى راگەیاندن وەک پێشکەشکار دەرکەوتووە و ئێستاش پێشکەکارە لە کەناڵی کوردماکس شۆ.