ڕێگاکانی پشت سیاسەت


ژیان: وەگیراوە لە هەژماری هونەر تۆفیق

ڕێگای بۆری نەوت و غازی نابوکۆ ١٩٩١ ، پرۆژەیەکی ئەوروپی - ئەمریکی بوو ، بۆ گواستنەوەی نەوت و غازی ئاسیای ناوەڕاست بەرەو ئەوروپا .

- لەسەر ڕێگای بۆریەکە جەنگی قەرەباخ لەنێوان ئازەربیجان و ئەرمینیا دروست بوو . تائێستە چارەسەر نەکراوە .

- ڕێگای بۆریەکەیان گۆڕی بۆ جۆرجیا ، لە ٢٠٠٨ دا جەنگی ئۆتیسیا لە ڕێگا جۆرجیەکەی بۆریەکەدا دروست بوو .

پرۆژەکە ڕاگیرا . بۆریەکانی ڕوسیا شوێنیان گرتەوە ، روسنێفت ، بۆریە کوردیەکەی هەرێمی کوردستانیشی کڕیەوە ، بووە بەشێک لە تۆری بۆریەکانی ڕوسیا کە بەتورکیادا گوزەر دەکات بەرەو ئەوروپا .

ڕێگای ئاوریشیمی چینی . لە ٢٠١٣ دا چین پرۆژەکەی ڕاگەیاند . لەچینەوە دەست پێدەکات تا خۆرئاوای ئەوروپا . بەسەر ڕێگاکەوە پرۆژەی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنانی چینی لەو وڵاتانەدا دەکرێنەوە کە ڕێگاکەی پێدا دەڕوات

- ئەفغانستان لەگەڵ چیندا ئیمزای ڕێگاکەی کردووە . دواتر ئەمریکا و تاڵیبان ئاشتبوونەوە .

-پاکستان ئیمزای لەسەر ڕێگاکە کردووە . مینحە ئەمنی و ئابووریەکانی ئەمریکا بۆ پاکستان بڕدرا ، پەیوەندی هیندستان و ئەمریکا بەهێزبوو . ئەمریکاییەکان پشتیوانیان لە کشانەوەی بڕیاری ئۆتۆنۆمی کشمیر کرد لەلایەن هیندستانەوە .

- ئێران ئیمزای شەراکەتی ڕێگاکەی کرد . سزا ئابووریەکانی ئەمریکا و کۆمپانیا جیهانیەکان بەسەر ئێرانەوە توند کرایەوە .

- عێراق لە سەردەمی مالیکیدا پێشوازی لە ڕێگاکە کرد ، بەڵام ئیمزای شەراکەتەکەیان نەکرد بوو تا سەردەمی حکومەتەکەی عادل عەبدول مەهدی . لە ٢٠١٤ دا داعش تەواوی ڕووبەری ڕێگاکەی داگیرکرد وەک لەنەخشەی پرۆژە چینیەکەدا بوو . کاتێک عەبدول مەهدیش ئیمزای شەراکەتی کرد . لەدەستەڵات خرا .

وەک چۆن تا نابۆکۆ هەبێت جەنگی قەفقاز بەردەوامە ، تا ڕێگا چینیەکەش هەبێت جەنگی خۆرئاوای ئاسیا بەردەوام دەبێت !!





تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە