ئەو رەفتارانەی خانمان كامەیە سەرنجی پیاوان رادەكێشێت؟


چەند تایبەتمەندیەك هەیە كە وادەكات خانمان لەلای پیاوان سەرنج راكێشتربن و ببنە هۆی گرنگی پێدانی رەگەزی بەرامبەر. 

ژیان- ستایل: ماڵپەری لۆڤڵی لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە هەبوونی چەند تایبەتمەندیە                                                                                                                                                                  ك وا دەكات خانمان زیاتر سەرنجراكێش دەربكەون،  ئەوەش هۆكارێكە بۆ ئەوەی خانمان بە سەرنج راكێشی بمێننەوە. 

لە گرنگترین تایبەتمەندییەكان 

هەبوونی دەنگێكی ئارام و لەسەرخۆ.
بروا بەخۆبوون ، كاتێك خانمێك بڕوای بە خودی خۆی و كارەكەی زیاتر دەبێت زیاتر سەرنجراكێش دەردەكەوێت لای پیاوان. 
رەفتار وەك خۆی، پیاوان پێیان باشترە خانمان وەك ئەوەی كە خۆیانن هەڵسوكەوت بكەن بەتایبەتی لە كاتی ببینی هاورێكان و نان خواردندا. 
گرنگیدان بە پاكوخاوێنی و شێوە و روخسار، یەكێكە لە خاڵە گرنگەكان لەبەر ئەوەی بەشێكی زۆر لە پیاوان پێیان وایە ئەو خانمەی گرنگی بە خۆی دەدات سەركەوتوترە لە گرنگیدان بە بەرامبەرەكەی.