باشترین ئەو رەفتارانەی دایک و باوکان لەگەڵ منداڵەکانیان دەیکەن کامانەن؟


چەند مامەڵەیەک هەن هۆکاری یەکەمن بۆ شێوازی هەڵسوکەوتی منداڵەکەت لە داهاتودا، پێویستە زۆر بە ئاگاییەوە وشە و دەربڕینەکان بەرامبەریان بەکار بهێنرێن.

ژیان_ستایل: ماڵپەری ئۆنلی مای هێلس لە بڵاوکراوەیەکدا بەشێک لەو رەفتارەنەی ئاماژە پێداوە کە دایک و باوکان پێویستە خۆیانی لێ بە دوور بگرن .

لەگرنگترین مامەڵەکان

 1-بەکارهێنانی وشەی بەڵی بۆ سەرجەم دواکاریەکانی منداڵەکەت، ئەمە وا دەکات تێنەگات لەوەی کە رەنگە هەندێک کات نەتوانی داواکارییەکانی بۆ جێبەجێبکەیت. 

2- هەرگیز دایک و باوکان نابێت کێشەی کۆمەڵایەتی لەبەردەم منداڵەکانیان باس بکەن .

3- پێویستە بەردەوام کار و چالاکییەکانی منداڵەکەت بەرز بنرخێنیت، تا هەستی متمانە بەخۆ بوونی لا زیاتر بکەیت .

4- دانانی پلانێکی تایبەت بە بەسەربردنی کاتەکانی منداڵان لە باشترین مامەڵە کردنەکانی دایک و باوکانە، تا بە گرنگییەوە لە کات بڕوانێت .