بەم رێگایانە چارەسەرى ئازارى سەرت بکە


بەشێکى زۆر لە خەڵکی بە دەست سەر ئێشەی بەردەوامەوە دەناڵێنن، بەپێێ ئامارە تەندروستییەکان لە هەر ١٠ کەس لە جیهان یەکێکیان کێشەی هەبوونی ئازاری سەری هەیە .
ژیان_تەندروستى:
ماڵپەری بی بی سی باشترین چارەسەرەکانی بۆ سەر ئێشەی بەردوام بڵاوکردوەتەوە لەوانەش:
رێکخستنی کاتی خەوتن: خەوتن بەشێوەیەکی دروست یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکانی سەر ئێشەی بەردەوام .
خواردنەوەی بڕی ئاوی پێویست: ئاو خواردنەوەی باش جگە لە سودە زۆرەکانی بۆ گەدە و ریخۆڵەکان هاوکات بۆ ئەو کەسانەی ئازاری سەرییان هەیە سودێکی زۆری هەیە.
خواردنەوەی چای سەوز: سودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بە تایبەت بۆ کێشەکانی رەشی ژێر چاو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر لە کاتی هەبوونی ئازاردا بڕێک لە چای سەوز بخورێتەوە ئەنجامی زۆر باش بە دەستدەهێنیت.