دووربکەوە لەم هەڵسوکەوتانە لەکاتی ڕۆژووشکاندندا


بەشێک لە ڕۆژوەوانان لە کاتی بەربانگکردنەوەدا هەندێک جار هەڵپە دەکەن بۆ خواردن و خواردەوە، بەڵام نازانن زیانی بۆ تەندروستیان هەیە.

ژیان_ جیهانی: ڕێنماییە پزیشکی و زانستییەکان هەمیشە جەختدەکەنەوە لەوەی پێویستە لە دوای ماوەیەکی زۆر لە نەخواردنی خواردن و خواردنەوە، نابێت دەستبەجێ هەڵپەبکرێت بۆ خۆراک و ئاوخواردنەوەی زۆر.

لە دیارترین ئەو هەڵسوکەوت و خووە هەڵانەی کە بەشێکی زۆری ڕۆژواوانان پەیڕەوی دەکەن،بۆ پارێزگاری لە تەندروستیان دەبێت لێی دوورکەونەوە، لە گرنگترینیان:

١-خواردنەوەی ئاوی سارد دوای تینویەتییەکی زۆری ڕۆژ، ئەم کارە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی جوڵەی خوێن لە گەدە و ڕیخۆڵەکان و بەوهۆیەشەوە کێشە بۆ هەرس دروستدەکات.

٢-دوای ڕۆژووشکاندن دەستبەجی دەستبکرێت بە خواردنە چەورەکان، بە تایبەت شتی سورەوەکراو و چەوری، ئەمە کارێکی هەڵەیە و دەبێت بەو شیرینیانە دەستپێبکرێت کە هەرسکردنیان ئاسانە بە تایبەت خورما، چونکە دەوڵەمەندە بە شەکر و زووش هەرسدەکرێت، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەشێوەیەکی هاوسەنگ.

٣-زۆرخۆری لە کاتی بەربانگ، کارێکی هەڵەیە  بەڵکو دەبێت بەشێوەی ژەمی بچوک بچوک بخورێت و ماوەیان لە نێوانیاندا هەبێت.

٤-زیادەخۆری لە خواردنی شیرینی و بابەتە هەورییەکان لە دوای ڕۆژوو شکاندن، چونکە دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوری و قەڵەوبوون.

٥-زۆر خواردنی سوێری و بابەتی سرکە و بەهارات، هەموو ئەوانە دەبێتە لە دەستدانی ڕێژەیەکی زۆری ئاوی جەستە و هەستکردن بە تیونوویەتی لە ماوەی بەڕۆژبوون و دواتر دروستبوونی ناهاوسەنگی لە لێدانەکانی دڵ.