کڵاوەی ئەتۆمی چییە!


لە جیهاندا 20 هەزار کڵاوەی ئەتۆمی بوونیان هەیە، ئەم چەکە لە ئێستادا دادەنرێت بەگەورەترین مەترسی لەسەر ئاسایشی جیهان، هەرچەندە ئەو وڵاتانەی کەخاوەنی ئەو چەکەن ڕایانگەیاندووە تەنها لەحاڵەتی بەرگری کردندا نەبێت بەکاری ناهێنن، بەڵام لە ئەگەری بەکارهێنانی  تەنها 100کڵاوەی ئەتۆمیدا چەند رووداوێک روودەدەن.
ژیان_هەمەرەنگ:
لە گرنگترین ئەو ڕووداوانەش بریتیین لە
-هەفتەی یەکەم :

نزیکەی ملیۆنەهاکەس ڕاستەوخۆ گیان لەدەستدەدەن و بەشێکی زۆری جیهان وێران دەبێت، نزیکەی 5  ملیۆن تۆن کاربۆنی ڕەش بەرەو بەرگی ئاسمان بەرزدەبێتەوە و دەورووبەری بەرگەهەوادەدات و هەموو ئەوگەرمیە هەڵدەمژێت کەلەتیشکی خۆرەوەدێت پێش گەیشتنی بەسەرزەوی .
- دواى دوو هەفتە:

 گۆی زەوی دەچێتە قۆناغی زستانی ئەتۆمی و کاربۆن ڕێگە لەتیشکی خۆردەگرێت و کاردەکاتە سەربەرگی ئۆزۆن و تیشکی سەروبنەوشەیی بەڕێژەی 120٪ لەزەوی دەدات کەتیشکێکی زیانبەخشە.

- دواى دوو مانگ:
سەرگۆی زەوی سارد دەبێت و پلەی گەرمی دەگاتە 25پلە ژێر سفر ، بەمەش سەرجەم ڕووەکەکان و دارستانەکانی سەرزەوی لەناودەچن.
- دواى دوو ساڵ:

بەهۆی نەبوونی ڕووەک نزیکەی 2 ملیارکەس لەبرسا دەمرن و قات و قڕی ڕوودەکاتە سەرزەوی، پلەی گەرمی زۆر نزم دەبێتەوەو زۆرینەی ناوچەکان زۆر سارددەبێت.
دواى پێنج ساڵ:

بەرگی ‌ئۆزۆن کەدەوری زەوی داوە بەڕێژەی 25٪ کەم دەکات و بەمەش حاڵەتی شێرپەنجەی پێست زۆرزیاد دەکات لەنێو ئەوانەی کەهێشتا لەژیاندا ماون.
-دواى 10 ساڵ:

بەرگەهەوای ئۆزن چاک دەبێت.
دواى 20 ساڵ:

زەوی دەگەڕێتەوە دۆخی گەرمی جارانی خۆی بەڵام هێشتا ساردتر دەبێت لەوکاتانەی پێش جەنگ، دووبارە ڕووەکەکان دەڕوێنەوە بەڵام زۆر بەهێواشی کەچەندین ساڵ دەخایەنێت.

 دواى30ساڵ:

بارانێکی زۆر دەبارێت و وردەوردە ڕووەکەکان دەبووژێنەوە.
دواى 50ساڵ:

زەوی وردەوردەدەگەڕێتەوە دۆخی جارانی خۆی بەڵام هێشتا لەچەند ناوچەیەکی زەوی ساردە بەهۆی کاریگەری تیشکەکانی ئەتۆم.
هەموو ئەمانە تەنهابەهۆی بەکارهێنانی 100 کڵاوەی ئەتۆمی ڕوودەدەن.