بۆچى لەکاتى مانەوەى زۆر لەماڵ مرۆڤ هەست بە ماندوویەتى دەکات؟


ژمارەیەک هۆکار هەن وا لەمرۆڤ دەکەن لەکاتى مانەوەییان لەماڵ هەست بە ماندووبوونى زۆربکەن.
ژیان_تەندروستى:
ماڵپەڕى ئیدیپێنتى بەریتانى لە راگەیەندراویکدا ئەو هۆکارانەى ئاشکراکردووە، کە خەڵک لە سەردەمى بڵا بوونەوەى کۆرۆنا و لەکاتى مانەوەیان لەماڵ بۆ کاتێکى زۆر تووشى ماندوبوونى کردووەن.
 ماڵپەڕەکە ئاماژەى بەوەکردووە، مانەوە لەماڵ  کاریگەرى کردووەتە سەر ژیانى رۆژانەى خەڵک، چونکە بەشێکى زۆرى هاوڵاتیان لە کاتى دیاریکراوى خۆیدا لەخەو هەڵناسن و ئەوەش وایکردووە هەست بەماندوبوونى بەردەوام بکەن.
 پسپۆڕانى دەرونیش ئەو هەستکردن بە ماندووبوونە بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێننەوە لەوانە:
نەخەوتن لەکاتى گونجا و کاتى دیاریکراودا، کەمخەوى کەمتر لە هەشت کاتژمێر هۆکارن بۆ هەستکردن بە ماندوبوونى زۆر.
پرخەپرخ، کە هەندێک کەس کیشەى پرخەپرخیان هەیە لەکاتى خەودا ئەواش وایکردووە هەست بەمانویەتى زیاتر بکەن.
دڵەڕاوکێش یەکێکى دیکەیە لەهۆکارەکانى ماندوێتێى مرۆڤ.
لەم دواییانەش پسپۆڕان هۆکارى زۆر ماندووبوونى خەڵکیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە بە پێى پێویست رووناکى یان تیشکى خۆرییان لێنادات.
وەک چارەسەرێکیش بۆ رزگار بوون لەو ماندوبوونە پسپۆڕان ئامۆژگاریمان دەکەن بەردەوام لە شوێنى کراوە وەرزش ئەنجام بدەین.