سودەکانى میوەى وشککراو بزانە؟


میوەى وشککراوە سێ هێندەى میوەکانى دیکە ڤیتامین و مادە کانزایى  و ریشاڵەکانى تێدایە، بەو هۆیەوە سودى زۆرى بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بەڕۆژوودەبن.

ژیان_تەندروستى: تۆڕى هەواڵى جەزیرە سودەکانى میوەى وشککراوى بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، هەرچەندە میوەى وشککراوەکان سودى زۆریان بۆ مرۆڤ هەیە، بەڵام لەکاتى وشککردنەوەى میوەدا رێژەى ڤیتامیسى کەمدەبێتەوە.
 دەشڵێت، میوە وشککراوەکان دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسان و ماددە ریشاڵییەکان، لەبەر ئەوە بەسودە بۆ زیادکردنى خوێن و  چارەسەرى کێشەکانى کۆئەندامى هەرس دەکات و مەترسى تووشبوون بەزۆر نەخۆشى کەمدەکاتەوە.
هاوکات بەهۆى ئەوەى میوە وشککراوەکان بڕى پێویست شەکرییان تێدایە گرنگن بۆ ئەو کەسانەى بە ڕۆژوو دەبن  بۆ قەرەبوکردنەوەى شەکرى لەدەستچوو.