گێڕانەوەی ساعیدی چ ئاماژەیەک لە خۆدەگرێت؟


چاودێرانی سیاسی پێیانوایە گەڕاندنەوەی عەبدولوەهاب ساعیدی بۆ ناو دەزگای دژەتیرۆر، وەک گێرانەوەی بەها و شکۆیەکی سەربازیی دیارە بۆ ئەو فەرماندە باڵایەی عێراق کە لە پۆستەکەی دوورخرابۆوە.

ژیان_ بەغدا: هیشام هاشمی پسپۆڕ و توێژەرەوەی سیاسی بە ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، گێرانەوەی ساعیدی لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە پێداچوونەوانەدایە بەو بڕیارانەی، کە دەرهەق بەو ئەفسەرە و ژمارەیەک ئەفسەری دیکەی ناو سوپای عێراق و دەزگا ئەمنییەکان کراوە.

لە لایەکی ترەوە سەرمەد تائی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ماڵپەری حوڕە ڕایگەیاند، هەڵوێستەکانی پێشتری کازمی تەبایە لەگەڵ دەرکردنی ئەو جۆرە بڕیارانەدا "چونکە ئەو پیاوە خاوەنی هەڵوێستی هاوسەنگە و ماوەیەکی دووردرێژ ناوبژیوانی نێوان لایەنە ناکۆکەکان بووە، هەروەها خواستی بەڕێوەبردنی هەیە و باوەڕی بەوەیە عێراق دەوڵەتێکی گەورەیە و ناتوانرێت قوتبدرێت".

لە دوای بڕیاڕی گێرانەوەی ساعیدی بۆ پۆستەکەی، کاردانەوە و پشتیوانیەکی گەورەی بە دوای خۆیدا هێنا لەناو تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و زۆربەی بەکارهێنەرانی عێراق پشتیوانیان لە بڕیارەکەی کازمی کرد ، چونکە پێشتر پێیان وابووە بڕیاری دوورخستنەوەی سەرکردەیەکی ئازا بڕیارێکی زاڵمانیە و لەبەرچاونەگرتنی تێکۆشانەکانیەتی.

بەر لە دوورخستنەوەی لە دەزگای دژەتیرۆر، چەندین ڕاپۆرت هەبوون باسیان لەوە دەکرد، گروپەکانی حەشدی شەعبی فشاری زۆریانکردووە بۆ دوورخستنەوەی ساعیدی لە پۆستەکە، ئەو کات باس لەوە دەکرا ئەو کەسان گوایە نزیکن لە ئەمریکاوە بۆیە لە پۆستەکانیان دووردەخرێنەوە

سەرمەد تائی ئاماژەی بەوەشکردوو، ئەو بڕیارە گێرانەوەی شکۆیە بۆ کەسایەتییەک کە خاوەنی سپۆڕییەکی سەربازی دوورودرێژە، بە تایبەت کە سەرکردایەتی چەندین جەنگی سەختیکردووە و توانیویەتی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ خەڵکی ناوچەکاندا دروست بکات.

ساعیدی بە درێژایی ڕۆژانی شەڕی دژی داعش سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای بێجی و تکریتی کردووە لە ساڵی ٢٠١٥ پاشان کۆنترۆڵکردنەوی فەلوجە لە ساڵی ٢٠١٦.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ وەک فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ دەستنیشانکرا، دوای کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە و وەدەرنانی داعش، ساعیدی بە ئایکۆی سەرکەوتن ناسێنرا.

لەکاتی سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان، لە ڕێگەی ئوتۆمبیڵی بۆمبڕێژکراو و چەکی قەناسەوە بە ئامانج گیراوە و هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە، لەهەموویان ڕزگاری بووە.

بەر لە دوورخستنەوەی لە دەزگای دژەتیرۆر، چەندین ڕاپۆرت هەبوون باسیان لەوە دەکرد، گروپەکانی حەشدی شەعبی فشاری زۆریانکردووە بۆ دوورخستنەوەی ساعیدی لە پۆستەکە، ئەو کات باس لەوە دەکرا ئەو کەسان گوایە نزیکن لە ئەمریکاوە بۆیە لە پۆستەکانیان دووردەخرێنەوە.

تائی لەوبارەوە وتی "فشاری ئێران هەبووە لەسەر حکومەتی عێراق بۆ دەرکردنی بڕیاری دوورخستنەوەی ساعیدی، دواتریش عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاندبوو، هەندێک لە ئەفسەرانی سوپا دەچنە بەردەم باڵیۆزخانەکان، ئەوەش سوکایەتییە بە شەرەفی سەربازی.

کاتێک لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ناو و وێنەی ساعیدی و بەشدارییەکانی لە ئۆپراسیۆنەکان و هاوکاریکردنی ڕزگارکردنی منداڵان و کەسانی بە تەمەن توڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنی.

لە یەکەم ڕۆژی خۆپیشاندانەکایش لە بەغدا بە سەدان وێنەی ساعیدی لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە بەرزکرایەوە و سەرکۆنەی بڕیاری دوورخستنەوەکەیان کرد لە دەزگای دژەتیرۆر.

تائی ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە هۆکارەکانی بەرپابوونی خۆپیشاندانەکان لە بەغدا، دەرکردنی کۆمەڵێک بریار بوو بۆ دوورخستنەوەی ژمارەیەک ئەفسەری عێراقی لە پۆستەکانیان، لە دیارترینیان ساعیدی بووە.

ئەو نوسەرە عێراقییە دەڵێت "ساعیدی بە تەنها نوکی ڕمی شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ نەبوو، کە بە یەکێک لە قورسترین شەڕەکانی ناوخۆیی عێراق دادەنرێت، بەڵکو جەنگی ڕاستکردنەوەی پەیوەندی نێوان دامەزراوەی سەربازی و جەماوەری شارەکان و پەیوەندی لە نێوان دەسەڵات و جەماوەردا بوو، چونکە لە ٧٠% شەڕەکانی جەختکردنەوە بووە لە هاوکاریکردنی خەڵکی".

پێشی وایە دژایەتیکردنی لە لایەن داعش و میلیشیا چەکدارەکانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، پێیان وابووە ساعیدی بەبەرستێکی گەورەیە لەبەردەمیان و ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ گێرانەوەی شکۆ بۆ دەوڵەتی عێراق و سوپاکەی و پەراوێزبوونی یەکجاری ئەوان لە گۆڕەپانەکەدا.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئەو نوسەرە پێی وایە بڕیاری پێکهێنانی لیژنەی بەدواداچوونی ڕاستییەکان، سەبارەت بە لایەنی بەرپرس لە کوشتنی خۆپیشاندەران، جگە لەوەی دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبووە، هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی گیرانەوەی جومگە سەرەکییەکانی دەوڵەت لە دەستی میلیشیاچەکدارەکان.

هاوکات هیشام هاشمی پسپۆڕ و توێژەری عێراقی پێی وایە لە قۆناغی داهاتوودا ساعیدی کاردەکات لەسەر دووبارە داڕستنەوەی دەزگای دژەتیرۆر لەسەر بنەمایەکی نیشتیمانی و دوورخستنەوەی دەستی میلیشیا چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لەو پۆستانەی کە دەستیان بەسەردا گرتووە.

تائیش پێی وایە هاتنەوەی ساعیدی بە مانای قوتابخانەیەکی نوێی عێراقە بۆ کۆتایی هێنان بە بێسەروبەری چەکی داعش و میلیشیاکان لە پێناو گێرانەوەی شکۆی دەوڵەت.