ناوك کەوتن چی یەو زەرەرەکانی چین؟

چۆن ناوکت دەیھێنیتەوە

ناوك کەوتن تەنها ترازانی دەمارێکە کە پەیوەستە بەناوکتەوە، وەک هەر دەمارێکی تری  دەست و قاچت کە لە جێ دەچێ.
ژیان_تەندروستى:
وەك چۆن هەموو ئەندامانی جەستەت شادەماری خۆی هەیە بەهەمان جۆر گەدەش شادەماری خۆی هەیە لەکاتێکدا ئەو دەمارە بەهۆی  لەجێچونیەوە  گەدەت ڕەق دەکات.
ئەو ڕەقبونەش دەبێتە هۆی کەم خواردن بەوهۆیەوە وەک پێویست ئیشتیهات نامێنێ تا خواردن بەتەواوی بخۆیت، هەموو ئەو ئیعازانەی مێشکت کە دەیداتە تەواوی جەستەت  تێکی دەدات، دەبێتە هۆی  تێکچونی  هۆڕمۆنەکانی جەستەت .
هۆکارەکانی  ناوك کەوتن:
1-بەهۆى هەڵگرتنی شتی قورس کەلەناکاو دەستی دەدەیتێ و بەزەختێکی زۆر بەرزی دەکەیتەوە.
2- بەهۆی پلیکانەوە کە زۆر بەپەلە  بە پلیکانەدا سەر بکەویت یان دوو دوو  پلەکان ببڕیت.
3- بەهۆی  خورپەوە  واتە ڕاچڵەکاندنی لەناکاو  بەهۆی دەنگێکی بەرزەوە بێت یان هاوارکردنێکی لەناکاو  یان هەواڵێکی ناخۆش.
4- زۆر جار  دەڵێن مناڵ  بەبۆن کەوتوە بەبۆن کەوتووە یان دەڵێن  ترساوە  توشی سکچون و ڕشانەوە و ڕاچڵەکاندن دەبێت لەکاتی خەودا.
نیشانەکانی  ناوك کەوتن و زیانەکانی:
۱. توشی دڵە ڕاوکێت دەکەن  وەک خۆمان دەڵێین دڵە خورپێ دڵت وەک خۆی لێنادات  زۆر جار  پەلەدەکات و زۆر جاریش  زۆر بەهێواشی  لێدەدات.
۲. توشی  قەبزی و قورحەی  مەعیدەو  ئلتیهابی ڕیخۆڵەت دەکات.
۳. تۆشی  سڕبون و ئازاری  ئەژنۆ کانت و پشتت دەکات.
واتە زۆرجار هەست بە هیلاک بون دەکەیت بێ ئەوەی هیلاک بی  یان ئازاری پشتت و ئەژنۆ کانت دەبێت  بێ هیچ هۆکارێک.
٤. زۆر جار لێوت  ووشکەو تونیەتیت ناشکێ.
٥. هەمیشە  هەست بە خەمۆکی دەکەیت و حەزبەتەنیای دەکەیت.
٦. زۆر جار  توشی توڕە بونت دەکات.
۷.  هەمیشە هەست بەئازاو قورس بونی سەرت دەکەیت.
۸. بەردەوام بەرچاوت  تاریکە.
۹. بەردەوام هەست دەکەیت تێریت بەڵام هەمانکات برسیشتەو وەک پێویست نانت پێناخورێ.
۱۰. بەردەوام  هەست بە ڕەق بونی  مەعیدەت و بەر میزەڵانت دەکەیت زۆر جار سکت بەتەواوەتی  ئازاری دەبێت .
۱۱. زۆر جار دەتەوێ  قڕقێنە لێبدەیتەوە بەڵام  ناتوانیت.
پێی دەڵێن  گرفت  توشی گرفتت دەکات.
۱۲. توشی  هەڵوەرێنی مووی جەستەت دەکات  بەتایبەت. 
مووی سەرت . کە توشی ڕوتانەوەی قژ دەبیت لە ئافرەتان و پیاوانیشدا

ئەمانە هەمووی  نیشانەی ناوك  کەوتنن :
دەستی چەپت کەمێ  کورت تر دەبێتەوە
ناوکت ڕەق دەبێت و ئازاریشی زۆردەبێت لەکاتێکدا دەستت بخەیتە سەرناوکت.
سێ جۆر ناوك  کەوتنیش هەیە 
یەکێکیان  دووای چەند مانگی هەستی پێدەکەیت کە توشی ئەم حاڵەتانەت دەکات  یەکیان زوتر  هەستی پێدەکەیت
ئەوی تریش  توشی  سکچونت دەکات بێ ئەوەی هیچ ڤایرۆسێکت هەبێت.
گرتنەوەی ناوك:
زۆرجارکەناوکت دەکەوێت لەهەرکات و ساتێکدا بێت دەچیتە لای کەسانێک کە ناوکت بگرنەوە یان بەباڵ ڕاوەشاندن یان دەماری بنباڵت دەگرن یان پارەی ئاسن دەخەنە سەر دەماری دەستت ئەمانە هیچی  ناوک ناگرێتەوە  بەتەواوەتی
تەنها کاتی یەو هیچی تر
ناوک کەوتن  مەرجی خۆی هەیە .
۱. دەبێت  بەیانیان کەلەخەو هەڵدەستیت لەکاتێکدا هیچ شتێک نەخۆیت واتە مەعیدەت بەتاڵبێت
۲. دەبێت سەرەتا بەم جۆرە ناوکت بگریتەوە
بەپشتا پاڵکەویت  و پاشان هەردوو ئەژنۆت بەرز بکەیتەوە
کەسێکیشت لابێت   بە دوو پەنجە یان  بە پەرداخێک  بخاتە سەر ناوکەکەت   تــــــا 
تا ئەو کاتەی  ئەوئازارەی کە هەیە لەسەر ناوکت نەمێنێت وە پاشان دەبێت ناوکت وەک دڵ  هەستی پێبکەیت کە لێدەدات
چونکە لەکاتێکدا ناوکت بکەوێ  ناوکت ڕەق دەبێت و ئازاری دەبێت  وەلێش نادات  دەبێ  کە گرتەوە ( ھیناتەوە) وەک دڵ لێبدات واتە ئەو دەمارە بێتەوە شوێن خۆی.
۳. کاتێ ناوکەکەت گرتەوە (ھیناتەوە) دەبێت گرفتەکەت بشێلێت واتە مەعیدەت  کەتوشی  ڕەق بون هاتووە.
ئەوکەسەی  ناوکەکەت دەگرێتەوە  دەبێ دەستی چەوربکات لە سەرەوە  بەرو خوار واتە لەلای  چەناگەتەوە بۆلای  ناوکت  مەعیدەت  بشێلێت  تا  گرفتەکەشت  لاچێت .
ئەوکات تازۆر  بیشێلی  باشترە .
دووای چەند دەقەیەک  هەستت بە خورەی سکت  کردوو  وە قڕقێنەت ( بەرچیچکە) لێدایەوە زۆر جاریش دووای گرتنەوەو شێلانی ناوکەکەت دەڕشێیتەوەو زەرداوێک هەڵدەهێنیتەوە. 
وەک قەدیمان پێیان دەوت زووخاو  زووخاو هەڵدەهێنیتەوە.
ئەگەر ئەو زوخاوەت هەڵهێنایەوە ئەوە بزانە ناوک کەوتنەکەت زۆر کۆنە   بەو نیشانانە  چاک بویت .
پاشان  ئیشتهات دەکرێتەوەو  بەرچاوت ڕون دەبێتەوە وەک ئاسکت لێدێ  و حەز بەجوڵەی زۆر دەکەیت .
تێبینی،،
هیچ شتێک  لەمانەی کەباس کرا لەهیچ فەحسیکی پزیشکیدا دەرناکەون بۆیە ئەگەر ئەم کێشانەت هەیە پێویست بەوەناکات بچیتە لای پزیشک  خۆت دەتوانی  بەوڕێگەیە چارەسەری خوت بكەی.