ژنێك ئەندامی نێرینەی هاوسەركەی بە چەقۆ دەبڕێت


ژنێك لە وڵاتی میسر هاوسەركەی بێهۆش دەكات و دواتر بە چەقۆ ئەندامی نێرینەی دەبڕێت و لەبەردەم پۆلیسیشدا هۆكارەكەی ئاشكرادەكات. 

ژیان- هەمەڕەنگ: پۆلیسی شاری ئەسكەندەرییە لە وڵاتی میسر، رایگەیاند بەهۆی ئەوەی پیاوێكی گەنج گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی نیل و ئەندامی نێرینەی بڕدراوە و تووشی خوێن بەربوونێكی زۆر بووە، پۆلیس لێكۆڵینەوەی كردووە بۆیان دەركەوتووە لەلایەن هاوسەرە تەمەن 23 ساڵەكەیەوە تووشی رووداوەكە بووە. 

ئەو ژنە كە پیشەی ژنی ماڵەوەیە لەبەردەم پۆلیسدا دانیبەتاوانەكەیدا ناوە و وتویەتی دوای ئەوەی بۆی دەركەتووە پیاوەكەی پەیوەندی لەگەڵ چەند ژنێكی دیكەدا هەبووە و بۆی چارەسەرنەكراوە بۆیە هەستاوە بە بێهۆشكردنی هاوسەرەكەیی و دواتر وەك تۆڵەسەندنەوەیەك لێی بە چەقۆ ئەندامی نێرینەی بڕیوە.